|
ناته‌با
(1) زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌یه له شه‌پۆلی شه‌قامێکی فێگرتوودا مه‌له ده‌که‌م
(2) نیوه‌شه‌وه ده‌ستم بۆ خۆشه‌ویستی ده‌گه‌ڕێ خه‌ونی کاڵ ده‌بینم هه‌موو جیهانم پێ ته‌نگه به پێشوازی گومانه‌وه ده‌چم
(3) شه‌و به به‌ریه‌وه نه‌ماوه چرای ژووره‌که‌م وه‌ک چرای دڵم له کوژانه‌وه‌یه
(4) جۆلانه‌ی گومانێکی له‌مێژین ده‌مبزوێنێ ئه‌ستێره‌ی شه‌و «هه‌وری لار»ی به‌یانی ده‌چریکێنێ
(5) من له کوێم؟ چ ده‌که‌م؟ به دوای کام پرسیاری بێ وه‌ڵام دا وێڵم ئه‌م جیهانه به‌رینه چه‌ند به‌رته‌سکه تۆ چه‌نده گه‌وره‌ی!!
له‌نده‌ن: نه‌خۆشخانه‌ی چڵیی ئه‌ندوێست
• سروه، ژماره 152، ڕه‌شه‌مه 1377
• • • • • •
پرچی ئاڵه‌کۆک
چاوم پڕه له نوور ده‌ستم پڕه له سێوی سوور سه‌رڕێژه باوه‌شم له گه‌زیزه و چم* و چتۆ چه‌ند جوانه مانگه‌شه‌و چه‌ند خۆشه بۆنی یار چه‌ند خۆشه فه‌سڵی سێوین و سووسه‌نبه‌ر و به‌هار ئاخۆ ئه‌وینه‌که‌م دنیا و دینه‌که‌م که‌ی دێته‌وه له کار
با دڵ بده‌م به ئاو با دڵ له پرچی ئاڵه‌کۆک و شنه‌ی با گرێ بده‌م با دڵ به سه‌ر لقی داری چناره‌وه هه‌ڵاوه‌سم با هه‌ڵگرم له کێوی وه‌فا بوخچه‌یه‌ک گزینگ با لێ وه‌که‌م له ده‌شتی گوڵاڵان هه‌ڵاڵه‌یه‌ک با هه‌ڵکه‌نم به په‌نجه‌ی پڕ له شه‌وقه‌وه ڕێواس و که‌نگر و لووشه و مه‌نێ و شه‌نگ بڕنم شه‌مامه له بێستانی خوره‌تاو بدزم له دوور دووره‌وه به‌رچینه‌یه‌ک شه‌به‌ق جانتایه‌ک باخنم له ته‌ڕه و کارگی که‌ما بێنم به چنگ و چاره‌که قه‌زوان و جاتره سنگم پڕه له عه‌شق چه‌ند خۆشه بۆنی ڕوومه‌ت و بسک و ته‌وێڵی یار ئاخۆ ئه‌وینه‌که‌م دنیا و دینه‌که‌م که‌ی دێته‌وه له کار
ـ چم: خونچه‌ی گوڵووک (هه‌نبانه بۆرینه). • سروه، ژماره200، ڕه‌شه‌مه‌ی 1381
• • • • • •
دزی
چیایه‌کی به‌رز بووایه‌ی له دووره‌وه ده‌هاتمه لات خۆم ده‌کرده لاولاوێک و هێور هێور تا ئه‌و په‌ڕی لووتکه‌ی حه‌زت به باڵاتدا هه‌ڵده‌گه‌ڕام
ڕووبارێکی به‌رین بووایه‌ی له قه‌راغت داده‌نیشتم ماسییه‌کانی نێو به‌رۆکتم یه‌که یه‌که به قولاپی لێوم ده‌گرت
بێستانێکی نه‌خشین بووایه‌ی له سووچێکی په‌رژینه‌که‌ت ده‌رگایه‌کم ده‌کرده‌وه ده‌نکێ شه‌مامه‌م لێ ده‌دزی و هه‌موو ڕۆژێ ده‌یان که‌ڕه‌ت به دزییه‌وه بۆنم ده‌کرد
گوندێک بووایه‌ی پڕ له ژوانی خۆشه‌ویستی و شه‌نگه‌ژنی قژ هاوریشم ماڵێکم لێ دروست ده‌کرد دیوار هه‌موو له ئاوێنه وێنه‌که‌تم هه‌ڵده‌واسی به پشتێنێکی په‌شمینه و کراسێکی مه‌خمه‌ره‌وه هه‌موو شه‌وێ تا ئه‌ستێره ئاوا ده‌بوو له‌گه‌ڵ په‌لکه‌ی که‌زییه‌کانت ڕه‌شبه‌ڵه‌کم لێ ده‌گێڕا به‌ڵام ئێستا که هیچیان نی و شاژنێکی ئه‌فسانه‌یی و خاتوونێکی ئێسکسووکی ئیزنم بده شه‌وێک هه‌تا زه‌رده‌ی شه‌به‌ق خۆشه‌ویستیت بخوێنمه‌وه و بێ وه‌ی چاوم بچێته خه‌و له ئامێزی پڕ له وشه‌ی ته‌نیاییتدا بێشکه‌ی ئه‌وینم ڕاژه‌نم.
له‌نده‌ن 20-07-2000
• • • • • •
سپی ده‌نگ
له کام شوێنه‌وه به‌ره‌و پیرت بێم؟ له کام ده‌لاقه‌وه سه‌یرت بکه‌م؟ له کام ده‌روازه‌وه بتدوێنم؟ که دڵۆپێک له ڕووباری سپی ده‌نگت بڕژێته سه‌ر زامی کۆنی ته‌نیاییم و کوڵی دڵم دامرکێنێ
به‌کام شه‌ڕاب مه‌ستم ده‌که‌ی هاڵاوی ده‌نگ یان گوڵاوی سنگ و به‌رۆک؟ به کام شێعر هه‌ستم ده‌که‌ی نوێ یان غه‌زه‌ل؟ به کام زمان ده‌مدوێنی ئیشاڕه‌ی چاو؟ چپه‌ی ناو گوێ؟ که هه‌ر نه‌ختێک ته‌نیا نه‌ختێک ڕه‌نگی تۆخی سه‌رگه‌ردانی و بێ په‌ناییم کاڵ بێته‌وه و تامی تاڵی ده‌ربه‌ده‌ری له گه‌روومدا بشواته‌وه
ئای... چه‌نده غه‌ریبم له ناو ئه‌وانه‌ی وا خۆشم ده‌وێن چه‌نده نامۆم بۆ ئه‌وانه‌ی وا خۆشیان ده‌وێم چلۆن گوم بووم له شه‌قامی ئاڵۆزکاوی ئه‌م ژیانه پڕ ژانه‌دا.
له‌نده‌ن 20-07-2000
• گزینگ، ژماره 29، پاییزی 2000
• • • • • •
پاراو
بسک ڕه‌شی وه‌ڵاته‌که‌م! گڕم! تینم! گه‌رمای ژینم! له‌مێژساڵه زنه‌ی دیده‌م چاوه‌ڕوانی هه‌ستی خه‌ستی جوانپه‌رستی چاوی مستی تۆیه که‌چی هه‌رچی ده‌که‌م هه‌ر پێت ناگه‌م. بسک ڕه‌شی وه‌ڵاته‌که‌م! له‌مێژساڵه دڵی به‌سۆم به ئاواتی زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوی تۆیه و هه‌موو ڕۆژێ ده‌یان، سه‌دان، هه‌زاران جار چپه و سرته‌ی ئه‌وینی تۆ به‌دی ده‌کا و که‌چی هه‌رچی ده‌که‌م هه‌ر پێت ناگه‌م.
بسک ڕه‌شی وه‌ڵاته‌که‌م! ئاسکی سڵی سه‌حه‌ت سووکی تازه بووکی یاده‌کانم خۆزگه ڕۆژێک شه‌تای ده‌ستی پڕ له هه‌ستی جوانپه‌رستم له هه‌وارگه‌ی دڵی پڕ له گوڵی تۆ بڕوایه و به‌هه‌ناسه‌م پاراو بوایه. خۆزگه شه‌وێک ته‌نیا شه‌وێک له‌شی ماندووی منی تینوو له ژێر تافگه‌ی بسکی تۆدا وه‌حه‌سایه و تاوێک، ته‌نیا تاوێک به ده‌ستی دڵ بێشکه‌ی یادی چاوی کاڵ و لێوی ئاڵی ئه‌تۆی ڕاژاندایه و به بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێ بێ له ڕووباری به‌ژنی به‌رزی تۆدا مه‌له‌یه‌کی بکردایه و به ئاوتی بگه‌ییایه بسک ڕه‌شی وه‌ڵاته‌که‌م! ئاواته‌که‌م!
• • • • • •
گوڵه جه‌هه‌ننه‌می
خه‌مێکی ڕه‌ش به بارته‌قای باوه‌ڕێکی قورس و قایم له نێو ته‌واوی ئێسکانه‌کانم دا گۆرانی ده‌ڵێ جاری وایه پێنووسه‌که‌م هه‌ر نانووسێ و کاغه‌ز له‌گه‌ڵم هاوڕاز نابێ جاری وایه بۆ گوڵێکی زه‌نبه‌ق ده‌شت و ده‌وه‌ن لێکده‌ده‌م و به چاوی دڵ هه‌رچی جۆگه‌له و ڕووباره ده‌یکێڵم به‌ڵام غه‌یره‌ز گوڵه جه‌هه‌ننه‌می هیچ گوڵێکی تر چاوی له چاوم گرێ نادا جاری وایه پێڵاوی نووسراوه‌کانم له وشکایی سه‌ره‌نگرێ ده‌ده‌ن و له باراندا هه‌ڵده‌خلیسکێن له هیچ شوێنێک ئۆقره ناگرم له هیچ زه‌ماوه‌ندێ دڵم ناکرێته‌وه بزه به هه‌ڵکه‌وتیش به لامدا نایه و ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی لێ هه‌ڵه بێ و به‌م لایه‌دا تێبپه‌ڕێ چاوه‌بزه‌یه‌کم لێده‌کا و غه‌یب ده‌بێ مه‌رگ هه‌ر تاوه‌نه‌تاوێ له په‌نجه‌ره‌یه‌کی ژه‌نگاوییه‌وه مۆڕه‌یه‌کم لێده‌کا و له تابووتێکی ڕه‌شدا خۆی حه‌شار ده‌دا ڕۆژگاری زاڵم شێوازی کوشتاریشی لێ ساندووم کوشتار له خۆم کوشتار له گرێپووچکه‌کانی ژیانی درۆ و ده‌له‌سه
من ته‌م و مژی ئێوارانی سه‌خڵه‌تم و ته‌واوی لاپه‌ڕه‌ی ژیانم سه‌رڕێژن له نهێنی من ته‌مووره‌ژه‌نێکی سه‌ر لێ شێواوم که له سووچێکی خه‌ڵوه‌تگاکه‌مدا خه‌ریکی موناجاتم و له به‌ند به‌ندی تاری ته‌مووره‌که‌م خوناوه‌ی عه‌شق و عاره‌قی پێنه‌گه‌یشتن ده‌تکێ من په‌یکه‌ره‌یه‌کی سه‌هۆڵینم که له بێستانێکی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاودا کردوویانم به داوه‌ڵ و له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی خۆر ده‌توێمه‌وه من له شه‌وه‌زه‌نگێکی خه‌ماژۆدا له دایک بووم و پێش ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی کازیوه هه‌ڵمژم له ژێر ڕێژنه بارانی ته‌نیاییدا خنکاوم.
وشه‌کانم بێ وازن نووسراوه‌کانم شڵه‌ژاون شێعره‌کانم دووگیانن باوه‌شم ئارامگه‌ی ده‌یان واژه‌ی کرچ و کاڵن که هه‌ر بینا له کۆڵانی دێڕه‌کانی خۆیاندا سه‌ران لێ شێوا و له شه‌پۆلی بیکه‌سیدا په‌له‌قاژه‌یان کرد و بوونه پێخۆری ماسییه برسییه‌کانی زه‌ریا
لێوالێوم له تاسه و پڕپڕم له هه‌ناسه.. |