قاسم سه دري قازي

image                 قاسم سه دري قازي

  سه‌دری قازی ساڵی 1908 له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایكبووه و هه‌ر له‌ مه‌هابادیش خوێندوێتی.

سه‌دری قازی به‌ وه‌رگێڕانی زمانی بێگانه‌ی فارسی و ڕێنوێنی  هه‌ژار و نه‌خوێنده‌واره‌كانی بێتاوانی كورد، به‌ بێ هیچ موچه‌ و پاره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌‌ ده‌وڵه‌تێكاندا یارمه‌تی ده‌كردن. له‌ ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا خاوه‌نی جێگای ڕێز و خۆشه‌ویستی بووه‌.

 

ادامه نوشته

ماموستا جه لالي ميرزا كه ريم

image             ماموستا جه لالي ميرزا كه ريم

شاعیری نوێكاری لێهاتووی كورد و سه‌رده‌سته‌ی نوێخوازانی كۆمه‌ڵی ڕوانگه جه‌لالی میرزا كه‌ریم، چوارده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژی 1993.01.14دا به‌نه‌خۆشی دڵ له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.

 

ادامه نوشته

ماموستا شكوورمسته فا

 شكوور مسته‌فاماموستا شكوورمسته فا

نووسه‌ری خامه ڕه‌نگین و وه‌رگێڕی به توانا و زمانزانی لێهاتووی كورد مامۆستا شكوور مسته‌فا عه‌بدوڵڵا (1926-2003) ده‌رچووی كۆلیژی شه‌ریعه‌ بووه و ماوه‌یه‌ك مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی بووه له قوتابخانه‌ ناوه‌ندیی و ئاماده‌ییه‌كانی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕامیاری زۆر جار له كوردستان دوور خراوه‌ته‌وه بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی ئیراق، له دوای ڕێكه‌وتنامه‌ی مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و میری به‌غدا، گوێزراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردی و له‌به‌شی پڕوگرام و به‌رنامه‌ كاری كردووه.

ادامه نوشته

ماموستا حه سه ن قزلجي

   image               ماموستا حه سه ن قزلجي

چیرۆكنووسی به‌هره‌دار و خه‌باتگێڕی پێشكه‌وتوخوازی كورد و ڕۆژنامه‌نووسی خزمه‌تگوزار، مامۆستا حه‌سه‌نی قزلجی له ساڵی 1914دا له كوردستانی ئێران چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه و زۆربه‌ی ژیانی منداڵی و لاوێتی له شاری بۆكان به‌سه‌ر بردووه و یه‌كێك بووه له پیاوانه‌ی ده‌ورێكی ڕامیاری و ڕووناكبیریی باشیان بووه له كۆماری دیموكراتی كوردستان كه له 22-1-1946دا به‌سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرا.

ادامه نوشته