جلال ملكشاه
شاعیرێکی به‌ناوبانگی کورده. سالی 1951 له گوندی مه‌له‌کشا سه‌ربه شاری سنه ھاتوه‌ته دونیاوه. ھه‌ر له شاری سنه خویندوویه‌تی و په‌روه‌رده کراوه. له منداڵییه‌وه ھۆگری شیعر و نووسین بووه.
جه‌لال وه‌کوو مروڤێکی ئاشتیخواز نه‌یتوانی له ھه‌مبه‌ر زوڵم و زۆردا چاو بنووقێنی و ئه‌سپی قه‌ڵه‌می له مه‌یدانی خه‌بات دژ به زوڵمدا تاو داوه و له سۆنگه‌ی ئه‌م گه‌رناسییه‌وه تووشی ده‌ردیسه‌ر و ئازاری زیندانی زۆر بووه.
له سه‌ره‌تاوه به فارسی شیعر و په‌خشان و چیرۆکی ده‌نووسی و له‌به‌ر ھێز و پێزی له نووسیندا به بێ ئه‌وه‌ی کتێبی چاپکراوه‌ی ببێ، ده‌بێته ئه‌ندامی (کانوونی نووسه‌رانی ئێران).
پاش ساڵی 1357 ک.ھ له‌غاوی قه‌ڵه‌می ده‌گێڕێته‌وه بۆ نێو زمانی کوردی و له کوردیش‌دا سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی ده‌بێ. بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ وه‌کوو نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌بێته ئه‌ندامی گۆڤاری سروه و به ڕاستی په‌ره به زمان و ئه‌ده‌بی کوردی ئه‌دات.
شیعره‌کانی جه‌لال تا ئێستا به زمانه‌کانی فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، لیبیایی، سوێدی و... وه‌رگێڕدراون.
جه‌لال ئێستا (1387 ک.ھ) له شاری سنه‌یه و ھه‌رچه‌ند که‌وتوه‌ته به‌ر تووکه‌شه‌قی چاره‌نووس، به‌ڵام بێ گومان جه‌لال له‌و نووسه‌ره ده‌گمه‌نانه‌یه که قه‌د قه‌ڵه‌می نه‌بردوه‌ته قوربانگای نان و ناو و ده‌سه‌ڵات. دوو شیعری (ھه‌تا لووتکه چه‌ندی ماوه؟) (داستانی داره پیره) له شیعره به ناوبانگه‌کانی جه‌لالن که له کتێبه‌که‌ی زڕه‌ی زه‌نجیری وشه دیله‌کان چاپ کراوه.

+ نوشته شده در ۱۳۸۸/۰۶/۲۹ ساعت توسط عه‌بدولموته‌لیب
|