كوڕی حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌ورازه‌. شه‌وی 28 خه‌رمانانی ساڵی 1348 ی هه‌تاوی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شاری نه‌غه‌ده‌ له‌دایك بووه‌.
له‌ ساڵی 1355ی هه‌تاوی له‌ نه‌غه‌ده‌ خوێندنی سه‌ره‌تایی ده‌ستپیكردووه‌ و له‌ 1366دا بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندیی وه‌رگرتووه‌.
ساڵی 1379 بڕوانامه‌ی پسپۆڕیی وه‌رزشیی له‌ زانكۆی ورمێ به‌ده‌ستهێناوه‌. 84ه‌ 1367 دا (ده‌سته‌ی شاخه‌وانیی قه‌ندیل و ده‌سته‌ی شاخه‌وانیی سامڕه‌ند)ی پێكهێناوه‌. پاشان (كانوونی شاخه‌وانانی
نه‌ته‌وه‌یی له‌ نه‌غه‌ده‌) رێكخستووه‌ و له‌ ساڵی 1376 دا به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی شاخه‌وانانی ئێران هه‌ڵبژێردراوه‌. له‌ 1377دا له‌گه‌ڵ سێ له‌ هاورێیانیدا مه‌دالیای زێڕی شاخه‌وانیی وه‌رگرتووه‌. له‌ 1376 دا توانیویه‌تی بگاته‌ سه‌ر لووتكه‌ی چیای راكاپوو4ی له‌ پاكستان كه‌ به‌رزاییه‌كه‌ی 7788م بووه‌ و پله‌ی یه‌كه‌می شاخه‌وانیی ئاسیای به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ 1377 دا له‌گه‌ڵ سێ له‌ هاوڕێیانیدا گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌ر
لووتكه‌ی هه‌ڤرێست له‌ هیمالایه‌ و پله‌ی یه‌كه‌می شاخه‌وانیی جیهانیی پێوه‌رگرتووه‌. له‌ 1378 دا بڕوانامه‌ی راهێنه‌ری پله‌ دووی سه‌ر سه‌هۆڵ و به‌فری وه‌رگرتووه‌. له‌ 1378 دا بۆ سه‌ركه‌وتنی چیای (چواویۆ) كه‌ ب=D9‌رزاییه‌كه‌ی 8201م بووه‌، بڕوانامه‌ی پاڵه‌وانیی پله‌ یه‌كی جیهانیی پێبه‌خشراوه‌. دوو بڕوانامه‌ی پاڵه‌وانێتیی شاخه‌وانیی له‌ فه‌ڕه‌نسا وه‌رگرتووه‌. ساڵی 1380 به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی مێژوویی چیای (مه‌كالۆ) به‌بێ ئۆكسجین، مه‌دالیای زێڕینی جیهانیی بۆ جاری دووه‌م پێبه‌خشراوه‌. له‌ 1381دا لووتكه‌ی شاخی (لوتزا)ی بڕیوه‌ كه‌ به‌رزاییه‌كه‌ی 8516م بووه‌ و بۆ جاری سێهه‌م مه‌دالCای زێڕینی جیهانیی وه‌رگرتۆته‌وه‌. له‌ 1382 دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا (موقبیلی هه‌نه‌رپه‌ژوو) له‌ شاخی (گاشیربروم)كه‌ به‌رزاییه‌كه‌ی 7800م بووه‌، به‌ر هه‌ره‌سی به‌فر كه‌وتوون و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیسلام ئاباد كۆچیدووایی كردووه‌