سه‌بری بۆتانی
حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاعیری خه‌باتگێڕی كورد سه‌بری كوڕی حه‌مه‌د كوڕی ته‌مه‌ر و ناسراو به سه‌بری بۆتانی له 1988.10.25دا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت. ئه‌و خزمه‌تگوزاره‌ی كورد له ساڵی 1925دا له گوندی شووشی ده‌ڤه‌ری وان له كوردستانی باكوور هاتۆته دنیاوه‌و له منداڵیه‌وه هه‌ستی به سته‌می كاربه‌ده‌ستانی توركیا كردووه به تایبه‌تی دوای كوژاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی كورد له ئاگری دا‌غ له ساڵی 1930 به سه‌ركردایه‌تی ئیحسان نووری پاشا، بۆیه له ناوه‌ڕاستی سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه به‌خاووخێزانه‌وه زێدی باب و باپیرانیان به‌جێهێشت و ڕوویان كرده كوردستانی باشوور و له زاخۆ جێگربوون ملیان دایه كاروكاسبی.
سه‌بری له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه هه‌ستی كوردایه‌تی له‌لاخولقاوه‌و چووه‌ته پاڵ پارتی هیوا و له‌سه‌ر چالاكی ڕامیاری له ساڵی 1945دا به تاوانی پشتگیری كردنی شۆڕشی بارزان گیراوه و له شاری مووسڵ خراوه‌ته به‌ندیخانه‌وه و كاتێكیش كه پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی 1946 دامه‌زرابوو ئه‌ندامێكی به جه‌رگ و چالاكی ئه‌م پارته نه‌ته‌وه‌ییه دیموكراتییه‌ی كورد و له‌و سه‌رده‌مه‌وه به‌هره‌ی شاعیریی له‌لا خولقاوه و هۆنراوه‌ی نیشتمانی داناوه. له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلوولی كورد له 1961.09.11دا بووه‌ته پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئه‌ركی چه‌كداری و خه‌باتكاری و ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی به‌جێهێناوه، له دوای ڕێككه‌وتننامه مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970دا دێته شاری هه‌ولێر و دوای ماوه‌یه‌ك ده‌چێته به‌غدا و به‌شداری نووسینی ڕۆژنامه و گۆڤاره كوردیه‌كانی وه‌ك التاخی و برایه‌تی له دواییشدا به‌یان و ڕۆشنبیری نوێ و نووسه‌ری كورد ده‌كات.
له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له كوردستان له به‌هاری 1974دا دووباره ده‌چێته‌وه پاڵ شۆڕشی كورد و له به‌شی ڕاگه‌یاندن ئیش ده‌كات و له دواییدا له‌به‌ر باری ته‌ندروستی ده‌چێته‌وه به‌غدا تاكو هه‌رده‌م له ژێر چاودێری پزیشك بێت و له دوای ڕ‌اپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 له‌گه‌ڵ كۆڕه‌وه ملیۆنه‌كه‌ی كورد ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ساڵی 1992دا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته وڵاتی نه‌روێژ و ده‌بێته په‌ناهه‌نده و له هه‌موو چالاكیه‌كی وێژه‌ی و ڕۆشنبیری و ڕامیاری كورد له‌و وڵاته‌دا به‌شداری ده‌كات تاكو له 1998.10.25 كۆچی دوایی ده‌كات.
سه‌بری بۆتانی شاعیرێكی هه‌ست ناسكی به‌هره‌داربووه، شاعیری سروشت و جوانی بوو شیعره‌كانی له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره كوردییه‌كاندا بڵاوده‌كرده‌وه له دواییدا له دیوانێكی خنجیلانه به ناوی "شین و شادی" له ساڵی 1979دا له به‌غدا به چاپی گه‌یاند و ده‌كه‌وێته 262 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره ناوه‌نجی و زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی له سه‌ركێشی سووكی 7 بڕگه‌یی 3-4 خۆماڵی كوردین و ناوه‌ڕۆكێكی پته‌ویان هه‌یه