میهره‌بان
میهره‌بان كچی مه‌لا حه‌سه‌نی مایییه. مایی گوندێكه له ناوچه‌ی عه‌شره‌تی به‌رواریی باڵا له باكووری ئامێدی. میهره‌بان له ساڵی 1858 له‌و گونده‌دا له دایكبووه، ده‌بێ له ماڵه‌وه به‌هۆی باوكییه‌وه فێری نووسین و خوێنده‌واری بووبێ.
میهره‌بان كچێكی شۆخ و شه‌نگ و ژیر و ده‌ست ڕه‌نگین بووه، له چنین و نه‌قش و نیگاری مافوور هونه‌ری نواندووه. له ناو خه‌ڵكی به‌میهره‌بان خاتوون ناوبانگی ده‌ركردووه. خه‌ڵكی عه‌شره‌ت و ده‌وروبه‌ر ڕێزیان لێ ناوه. لاوان گرفتاری بوون و خه‌ونیان پێوه دیوه ڕۆژێ له ڕۆژان ببێته هاوسه‌ری یه‌كێكیان، میهره‌بان له لای خۆیه‌وه دڵی چووبوو ئامۆزای خۆی ناوی فه‌قێ ئه‌حمه‌د بووه.
میری به‌رواری وه‌كو خه‌ڵكه‌كه هه‌واڵی جوانی میهره‌بانی بیستبوو، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بیخوازێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سه ڕووی كردۆته گوندی مای و بۆته میوانی ماڵی میهره‌بان و له مه‌لا حه‌سه‌نی باوكی داوای كردووه. بێ گومان باوك به‌خۆشییه‌وه ڕازی بووه.
ئه‌م ڕووداوه بۆته مایه‌ی كاره‌ساتێك بۆ میهره‌بان و هه‌ستی شاعیرییه‌تی بزووتووه و ئه‌م شیعره‌ی هۆنیوه‌ته‌وه وه‌ك وه‌رامێك بۆ میری به‌رواری:
ئه‌ز چی بێژم چی به‌یان كه‌م كی به‌حالی من دزانی
مه‌خفیاتان ئاشكرات كه‌م ئاهـ ژ ڤێ ده‌ردێ گران
ئاهـ ژ ده‌ست عیشق و ئه‌ڤینا كه‌فتمه تازیی و شینا
كی دێ ساغ كات ڤان برینا چو ژ دل سه‌د ئاخ و ژان
ده‌ردیكی زۆری گرانه عه‌قل و هۆش من چ نه‌مانه
مام په‌پیكو بێ خووانه كی دییه ئه‌ڤ چ زه‌مان
من نه‌ما سه‌بر و قه‌راره دل ژ من بوو پاره پاره
جه‌هـ نه زۆر و گه‌رم وهاره له‌و ژ من چوون هه‌ست و خوان
یێكه دل نابیت دوو چوار نابیتن مه‌حه‌ببه‌ت چه‌پ و خوار
تشته‌كه ناچیته بازار نه به‌ده‌ست شێخ و مه‌لان
دوو دلا یه‌كدو حه‌باندن زه‌حمه‌ته ژ یه‌كدی ره‌ڤاندن
ئایه‌تا عیشقێ ب خواندن نایێته شه‌ح و به‌یان
عیشق نه‌زانیتن گه‌داهی عیشق نه‌زانیت پادشاهی
شوعله‌كه ژ نوورا ئیلاهی هه‌ر وه‌كی ڕووح و ڕه‌وان
له‌و كاته‌ی ئه‌م شیعره ده‌كه‌وێته به‌ر گوێی میری به‌رواری، بۆی ئاشكرا ده‌بێ، میهره‌بان پێوه‌ندیی دڵداری له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا هه‌یه. میر ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرێ ئه‌م دێره شیعره‌ی بۆ ده‌نووسێ:
بۆ ئه‌ڤینی نینه چاره تشته‌كی روهنه دیـــــــــــاره
ژ داستانا ته ده باره هه‌ر شوكور ئه‌ی میهره‌بامن
له شیعری میهره‌باندا هه‌ست به‌دڵ گه‌رمی و سۆزێكی ڕاسته‌قینه ده‌كرێ. میهره‌بان زیره‌كانه توانیویه‌تی به‌م شیعره ئه‌وه‌ی ناو دڵی بكاته‌وه و وه‌سفێكی قووڵی دڵداریمان بۆ بكا. ئه‌وی ڕاستی بێ ئه‌م بیرو‌ڕایانه لای شاعیری دیكه‌ش ده‌كه‌ونه به‌رچاو به‌تایبه‌تی لای فه‌قێ ته‌یران، به‌ڵام میهره‌بان خاتوون له ئاسۆیێكی دیكه‌وه ته‌ماشای مه‌سه‌له‌كه ده‌كا.
له بابه‌ت مردنی میهره‌بانه‌وه هه‌واڵ هه‌یه له ساڵانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، له مه‌ڵبه‌ندی ژیانیدا له ئاوایی مای كۆچی دواییكردبێ.