ماموستا توفيق وه هبي
ماموستا توفيق وه هبي
نووسه‌ری لێهاتووی و زمانه‌وانی وردبین و مێژوونووسی ناوداری كورد "تۆفیق وه‌هبی به‌گی كوڕی مه‌عرووف" له 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1891دا له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
هه‌ر منداڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی كردووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واو كردووه‌و له‌ساڵی 1904دا چۆته به‌غدا و خوێندنی ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی سه‌ره‌بازی به‌زیره‌كی ته‌واو كردووه.
ئینجا ڕووی كردۆته شاری ئه‌سته‌مبۆڵی پایته‌ختی ووڵاتی عوسمانی بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی باڵاتری، له كۆلێژی ئه‌ركان وه‌رگیراوه‌و بۆته ئه‌فسه‌ری ڕوكن له سوپای عوسمانی.
كه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ساڵی 1914دا ڕوویداوه، به‌شداری له شه‌ڕی "چه‌نه قه‌لعه" له ده‌رده‌نیل دا كردووه‌و له‌دواییدا ڕه‌وانه‌ی خوارووی ئێراق كراوه بۆ به‌شداریی كردن له‌به‌ره‌ی جه‌نگ له‌دژی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له "شعێبه" و له‌كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای عوسمانی به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی به‌ریتانیا له مانگی ئه‌یلوولی 1917دا به‌شداریی كردووه له‌به‌ره‌ی جه‌نگی ڕومادی و كاتێكیش كه ئه‌و شاره كه‌وتۆته چنگ هێزه‌كانی ئینگلیز ئه‌م به‌خۆی و له‌شكره‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و شاری هیت كشاوه‌ته‌وه.
له‌ساڵی 1918دا گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌ی جه‌نگی فه‌لستین و پایه‌ی سه‌ره‌بازی به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ پله‌ی ڕائید و مه‌دالیای قاره‌مانی له‌سه‌كرده‌ی ئه‌ڵمان وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه‌ی شایانی باسه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی تیپی سوپای عوسمانی ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌ڵمان بووه، چونكه له‌و جه‌نگه‌دا عوسمانی و ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمان بوون له دژی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕه‌یان ده‌كرد.
كاتێك كه ئه‌و جه‌نگه جیهانییه به‌شكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 1918دا كۆتایی هات، تۆفیق وه‌هبی به‌گ گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ئینجا چووه به‌غداو بووه یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره دیاره‌كانی كورد له‌دامه‌زراندنی سوپای ئێراق له ڕۆژی 6ی كانوونی دووه‌می 1921دا.
كاتێك كه شێخ مه‌حموودی حه‌فید له ساڵی 1922دا له هیندستان گه‌ڕێنرایه‌وه سلێمانی و بووه‌وه پاشای كوردستان، تۆفیق وه‌هبی به‌گ له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌ی 1922دا چووه پاڵ بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی كورد و كه ئه‌م بزووتنه‌وه و فه‌رمانڕاوه‌كه‌ی شێخی حه‌فیدیش به‌ده‌ستی ئینگلیزه‌كان له‌ناوبران، تۆفیق وه‌هبی به‌گ بۆ ماوه‌ی 42 ڕۆژ گیرا و كه ئازادكرا له دوا دوای ساڵی 1923دا كرا به كارگێڕی بزوتنه‌وه‌كان له شالیارێتی به‌رگری ئێراق و له‌مانگی ئابی 1925یشدا كرا به به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ربازی له به‌غدا و پله‌ی سه‌ربازی بووه موقه‌دده‌م و له‌ساڵی 1929 دا ناردرا بۆ ئینگلته‌ره بۆ به‌شداریی كردن له خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی شاره‌زایی سه‌ربازی و له‌ساڵی 1930دا پله‌ی عه‌قیدی پێدار و كرا به موته‌سه‌ریفی پارێزگاری سلێمانی، به‌ڵام به‌ر له قه‌ومانی شه‌ڕه‌كه‌ی 6ی ئه‌یلوولی 1930ی به ده‌ركی سه‌رای سلێمانی له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه كه‌چی له‌ساڵی 1931 له‌دوا شه‌ڕی شێخ مه‌حموود له ئاوباریك له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمانڕه‌وایی ئێراق ماوه‌یه‌ك گیرا و تاوانی هاندانی خه‌ڵكیان بۆ داواكردنی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی كوردی خسته‌پاڵ و ماوه‌یه‌ك بێ كار‌و فرمان مایه‌وه تاكو له‌ساڵی 1946 ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌ناو كورد كرا به شالیاری ئابووری ئێراق له شالیارییه‌كه‌ی حه‌مدی پاچه‌چی دا‌و دوای ئه‌وه‌ش تاكو ساڵی 1958 گه‌لێك جار به‌ناوی كورد كراوه به شالیاری به‌رگری و مه‌عاریف.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1958دا كراوه به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی پیاوماقووڵانی ئێراق "مجلس الاعیان" و له‌دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی ساڵی 1958 دا ئێراقی جێهێشتووه‌و چووه‌ته شاری له‌نده‌ن و دوا ساڵه‌كانی ژیانی لێ به‌سه‌ر بردووه‌و هه‌ر خه‌ریكی نووسینی مێژووی كورد و نووسینی بابه‌تی زمانه‌وانی كوردی بووه‌م تاكو له ڕۆژی 1984.01.05دا له‌و شاره له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌و ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی خۆی له‌چیای پیره‌مه‌گروون له ته‌نیشت گۆڕی پیاوچاكی كورد پیره‌مه‌گروون به‌خاك سپێردراوه.
به‌رهه‌مه‌كانی تۆفیق وه‌هبی به‌گ
مامۆستا تۆفیق وه‌هبی گه‌لێك په‌رتووكی به‌نرخی له‌باره‌ی زمان و مێژووی كوردستانی كۆن به‌زمانانی كوردی و توركی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی داناوه‌و زۆربه‌یانی چاپكردووه.
یه‌كه‌م: به‌رهه‌مه كوردییه چاپكراوه‌كانی
1- ده‌ستووری زمانی كوردی - به‌غدا 1928، 114 لاپه‌ڕه‌یه
2- خوێنده‌واریی باو - به‌غدا 1933، 44 لاپه‌ڕه‌یه
3- قسنێك له كوردستان - به‌غدا 1947، 18 لاپه‌ڕه‌یه
4- فه‌رهه‌نگی كوردی - ئینگلیزی (هاوبه‌ش)، له‌نده‌ن 1965، 179 لاپه‌ڕه‌یه
دووه‌م: به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی به عه‌ره‌بی
1- رجعیه المانیا و عبادة القوة - به‌غدا 1942، 36 لاپه‌ڕه‌یه
2- الاصل و الاستطراد في اصل معنى بغداد - به‌غدا 1950، 51 لاپه‌ڕه
3- قواعد اللغة الكردیة ج (1) بیروت 1956، 112 لاپه‌ڕه
4- قواعد اللغة الكردیة ج (2) بیروت 1956، 55 لاپه‌ڕه
5- التون كوپری - به‌غدا 1956، 28 لاپه‌ڕه
6- سخرة من دربند بازیان الی تاسلوجه - به‌غدا 1956، 36 لاپه‌ڕه
7- حول مقال مسئوولیه الادیب الكردی للاستاذ عبدالمجید لطفی - به‌غدا 1973، 15 لاپه‌ڕه
سێیه‌م: به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی به ئینگلیزی
1- ئه‌شكه‌وتی گندۆك - به‌غدا 1949
2- پاشماوه‌ی میسرازئیه‌كان (ئێزدییه‌كان) له‌نده‌ن 1962
3- خوێندنی كوردی - به‌شی یه‌كه‌م له‌نده‌ن 1968
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه مامۆستا تۆفیق وه‌هبی به‌گ له‌دوای دامه‌زراندنی كۆڕی زانیاری كورد له ساڵی 1971دا به ئه‌ندامی شانازی هه‌ڵبژێردراو گه‌لێك لێكۆڵێنه‌وه‌ی گۆڤاری كۆڕدا نووسی