په‌یامبه‌ری شمشاڵ! قاله مه‌ڕه
په‌یامبه‌ری شمشاڵ! قاله مه‌ڕه
قادر عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به‌قاله مه‌ڕه ھونه‌رمه‌ندی شمشاڵ ژه‌ن، ساڵی 1920 له‌گوندی كولیجه‌له‌نێوان بۆكان و مه‌ھاباد له‌رۆژھه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه. چه‌پ گه‌ردی گردوون وای لێكردووه‌كه‌باوكی نه‌بینێ و دایكیشی له‌ته‌مه‌نی 6 ساڵانیدا كۆچی دوایی بكا. ھه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ته‌واوی ژیانی به‌ناره‌حه‌تی و برسێتی و چاره‌ڕشی تێپه‌ڕ كردووه. ساڵی 1945-1946 په‌یوه‌ندی به‌كۆماری مه‌ھاباده‌وه‌گرتووه‌و دۆستایه‌تییه‌كی نزیكیشی له‌گه‌ڵ نه‌مران ھه‌ژار و ھێمن دا ھه‌بووه. له‌دوای له‌سێداره‌درانی قازی محه‌ممه‌دی سه‌رۆك كۆمار، قاچاغ ده‌بێ و ھانا ده‌باته‌ئه‌شكه‌وتی گوڵاڵه، یان په‌نای ده‌باته‌ماڵی عه‌باس ئاغای سه‌ركه‌پكان و ئه‌حمه‌د ئاغای كۆیه. ساڵانی 1967-1968 بۆته‌ھاوڕێی مه‌لا ئاواره و مه‌لا مه‌حموودی زه‌نگه‌نه و سوله‌یمانی موعینی. ھه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ماڵیان ده‌چێته‌ده‌ڤه‌ری بۆكان. تا ساڵی 1985 ھه‌ر به‌سه‌ڵتی ژیاوه‌و خێزانی پێكنه‌ھێناوه. ھونه‌رمه‌ند قاله مه‌ڕه ھه‌میشه له‌خه‌باتی كورددا به‌شداری كردووه و ھاوڕێ و ھاوشانی تێكۆشه‌ران بووه. تا سه‌رده‌مای شۆرشی گه‌لانی ئێران واته‌ساڵی 1978 به‌نھێنی له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی كورد و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا بووه.
"قاله مه‌ڕه" له كاتژمێر 20/11 خوله‌كی شه‌وی پێنجشه‌ممه 31ی گوڵانی 1388 رێكه‌وتی 21ی مای 2009 له ماڵی خۆی له شه‌قامی مامۆستا هێمن له كۆڵانی لاچین 15 له شاری بۆكان كۆچی دوایی كرد. ته‌رمی ئه‌م هونه‌رمه‌نده میللیه به پێی وه‌سیه‌تی خۆی و به بڕیاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌چاو له هۆگرانی موزیك و گۆرانی كوردی، ئێواره‌ێ هه‌ینی 22 مای 2009 رێكه‌وتی 1ی جۆزه‌ردانی 1388 له ته‌نیشت گۆری حه‌سه‌ن زیره‌ك له داوێنی كێوی ناڵه‌شكێنه به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا